AM:12:57:05/02/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئیتاڵیا ئەتڵانتا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە بۆلۆنیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد، ئەمشەویش میلان رووبەڕووی رۆما دەبێتەوە.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵانتا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بۆلۆنیای کرد.
لە تایمی یەکەمدا، سەرەڕای هێرشی هەردوو یانە بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 80 سانتیاگۆ کاسترۆ گۆڵێکی بۆ بۆلۆنیا تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، بۆلۆنیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا، ئەتڵانتاش ماڵئاواییکرد.
ئەمشەویش لە هەمان قۆناغ و لە کاتژمێر 11، یانەی ئەی سی میلان لە یارییەکی بەهێزدا و لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی رۆما دەکات.
خ . ک