لیڤاندۆڤسکی گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ هاتووە

PM:03:11:25/01/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی گرێبەستێکی لە وڵاتی سعودیەوە پێگەشتووە و بە مووچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی دەیانەوێت بەردەوامبن لە گواستنەوەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ بۆ وڵاتەکەیان، بەمەبەستی بەهێزکردنی خولەکەیان و راکێشانی بینەری زیاتر لە سەرجەم کیشوەرەکانەوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە راداری پلانی سعودییەکاندایە.

ئەم گرێبەستەی سعودییەکان بۆ ئەستێرە پۆڵەندییەکان ئامادەکردووە خەیاڵییە و بە جۆرێک مووچەی ساڵانەی زیاتردەبێت لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

ئێل ناسۆناڵ باسی لەوەکردووە هێشتا هەڵوێستی یاریزانەکە سەبارەت بەم گرێبەستە ڕووننیە بەڵام مووچە بەرزەکە وای لێدەکات بیر لە گرێبەستەکەیان بکاتەوە.

گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوە ماوەکەی، بەرزبوونەوەی تەمەنی بۆ 36 ساڵ وادەکات بلەوگرانا لە مێرکاتۆی داهاتوودا بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 124 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 87 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات.