PM:11:16:23/01/2025
48 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپا لیگ تۆتنهام بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە
دوو گۆڵ لە هۆفنهایمی بردەوە و رۆماش بە ئەلکەمار دۆڕا.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی یۆرۆپا لیگ، هۆفنهایمی ئەڵمانی
میوانداری تۆتنهامی کرد.
لە تایمی یەکەم، تۆتنهام بەباشی دەستیپێکرد توانی لە
خولەکی سێ لە رێگای مادیسۆنەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکات، لە خولەکی 22یش سۆن هیۆنگ
مین بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگای هەژاند و تایمەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی
پێهات.
لە تایمی دووەم، سیناریۆیەکی جیاواز بینرا، ستەچ لە
خولەکی 68 بە گۆڵێک جیاوازییەکەی بۆ هۆفنهایم کەمکردەوە بەڵام لە خولەکی 77 سۆن سێیەم
گۆڵی سپێرزی تۆمارکرد.
سەرەڕای ئەوەی لە کۆتاییەکانی یارییەکە کراماریچ گۆڵی
دووەمی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی
ئەنجامەکە و لە کۆتایدا تۆتنهام بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامەش خاڵەکانی تۆتنهام بوون بە 14 خاڵ و لە پلەی
چوارەم دێت، هۆفنهایمیش شەش خاڵی هەیە لە پلەی 28ەم.
لە یارییەکانی تریشدا، رۆما بەرامبەر ئەلکەمار شکستی
هێنا بە گۆڵێکی بێوەڵام و هەلی سەرکەوتنی راستەوخۆی بۆ قۆناغی 16 لە دەستدا، لیۆن
و فەنەرباخچەش یەکسان بوون.