لێدوانی سیمیۆنی و ئەلۆنسۆ پاش یارییەکەیان

AM:10:41:22/01/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی ستایشی تیپەکەی کرد و دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە بوون، ئەلۆنسۆش دانی بە شکستهێنانیدا نا.

پاش بردنەوەیان لە بایەر لیڤەرکوزن، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، یەک تیپ لە یارییەکەدا هەبووە و ئەویش ئەوان بوون و رێگەیان بە بەرامبەر نەدا بچنە نێو کەشی یارییەکەوە، ئەوەی روویداوە تەنیا رێکەوتن نەبوو بەڵکو زیرەکی خۆیان بوو.

باسی لەوەشکرد، ئەلڤارێز پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیووە و پێگەیەکی زۆر باشی لە داهاتووی یانەکە دەبێت، دڵخۆشیشە بە گەڕانەوەی رینێلدۆ بۆ یاریکردن پاش ماوەیەکی زۆر.

لەلایەکی ترەوە، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری لیڤەرکوزن رایگەیاند، لە باشترین ئاستی خۆیاندا نەبوون و ئەگەر بیانەوێت بشگەنە باشترین ئاستی خۆیان دەبێت هەوڵی زیاتر بدەن.

جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت سوود لەم جۆرە یارییانە وەربگرن بە تایبەت کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاری دەکەن، نەک تەنیا لەرووی شێوازی یاریکردنەوە بەڵکو لە رووی وزە و دۆخی یاریشەوە، دەبێت بزانن چۆن رەفتار لەگەڵ دۆخێکی ئاڵۆز بکەن.

زەردەشت شەهاب