خولی ئینگلتەرا... چێڵسی شکستی بە وڵڤەرهامپتۆن هێنا

AM:01:13:21/01/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە وڵڤەرهامپتۆن هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا، چێڵسی میوانداری وڵڤەرهامپتۆنی کرد.
لە تایمی یەکەم، چێڵسی باشتر بینرا و لە خولەکی 24یش لەرێگای تۆسین ئادارابیۆوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتاییەکانی تایمەکە و لەخولەکی پێنجی زیادکراو دۆهێرتی ئەنجامەکەی بۆ وڵڤەر یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، چێڵسی باشتر چوونەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 60یش لەرێگای کۆکۆرییاوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد، لە خولەکی 65یش مادویکی بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵەکەی یانەی میوانی هەژاند و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
بەو بردنەوەیەش چێڵسی خاڵەکانی بوون بە 40 خاڵ و لە پلەی چوارەم دێت، وڵڤەرهامپتۆنیش 16 خاڵی هەیە لە پلەی 17یەم دێت.