پێنج یانە گریلیشیان دەوێت

PM:11:46:20/01/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گریلیش دەیەوێت ریزەکانی مان سیتی جێبھێڵیت و چەندین یانەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

جاک گریلیشی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، نزیکە لە جێهێشتنی پاڵەوانی پریمەرلیگ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2025، چەندین یانەش لە ناوەوە و دەرەوەی ئینگلتەرا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

گرێبەستەکەی جاک لەگەڵ مان سیتی تا هاوینی ساڵی 2027ە، بەڵام ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ڕایگەیاند، یاریزانەکە لەلایەن ئینتەرمیلان و بروسیا دۆرتمۆندەوە چاودێری دەکرێت، چونکە داهاتووی لەگەڵ سیتی تادێت ناڕوون دەبێت.

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ یانەی خولی ئینگلتەراش ئارەزووی گواستنەوەی گرێلیش دەکەن، ئەوانیش مانچستەر یونایتد و تۆتنهام و نیوکاسڵ یونایتدن.

هەر بەپێی زە سەن، یاریزانە تەمەن 29 ساڵانەکە خواستی جێهێشتنی مان سیتی هەیە پێش تەواوبوونی وادەی گرێبەستەکەی ئەویش لە پێناو ئەوەی خولەکی زیاتر یاری بکات و کارتی گەرانەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەراش بەدەىستبهێتێتەوە.

جێی باسە، گریلیش لەم وەرزە بەشداری لە 21 یاری مان سیتی کردووە و تێیدا خاوەنی تەنیا یەک گۆڵ و چوار ئەسیستە.