سیمیۆنی و ئەلۆنسۆ ستایشی یەکتریان کرد

PM:11:15:20/01/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی و ئەلۆنسۆ ستایشی یەکتریان کرد و هەردووکیشیان دەیانەوێت لە هەشت تیپی سەرەتای چامپیۆنز لیگ بن.

پێش روبەڕوبوونەوەی بایەر لیڤەرکوزن، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، ئەلۆنسۆ راهێنەرێکی زۆر لێهاتووە کاری گەورەی ئەنجامداوە، وە ناتوانێت جیاوازی لە نێوان ڤێرتز و گریزمان بکات چونکە یاریکردنی یاریزانەکەی لیڤەرکوزنی بەباشی نەبینیووە بەڵام سەبارەت بە ئاست بەرزی و پێویستی گریزمان لە تیپەکەیدا دڵنیایە.

سەبارەت بە شێوازی نوێی چامپیۆنز لیگیش وتی: ژمارەی تیپەکان زۆر زیاترە و هەموومان پێکەوە یاری دەکەین، هەشت تیپ سەردەکەون بۆ قۆناغی 16، ئەمەش واتا لە دوو یاری بێزارکەری پلەی ئۆف ڕزگاریان دەبێت، لە ئێستادا توانایان هەیە بگەنە ریزبەندی هەشت یانەی یەکەم و هەوڵیشی بۆ دەدەن.

لەلایەکی ترەوە، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند، سیمیۆنی راهێنەرێکی گەورەیە و ئەتلەتیکۆی کردووە بە یانەیەکی بەهێز لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا، ئەم پێکهاتەیەی ئێستای یانەکەش رەنگە باشترین پێکهاتەی ئەتلەتیکۆ بێت لە مێژوودا.

وتیشی: ئامانجی ئێمە لە ئێستادا سەرکەوتنە بۆ قۆناغی داهاتوو وەک یەکێک لە باشترین هەشت یانەی یەکەم، لەبەر ئەوەش سەرنجمان لەسەر ئەو ئامانجەمان دەبێت.

سەبارەت بە چوونیشی بۆ ریاڵ مەدرید، باسی لەوەکرد یانەکە هەمیشە لە دڵیدایە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵیاندا هەیە بەڵام لە ئێستادا هێندە مەژغوڵە کە نەتوانێت بیر لە دەنگۆکان بکاتەوە.

زەردەشت شەهاب