ئەنچیلۆتی: بەپێی بارودۆخمان مامەڵە لەگەڵ یارییەکان دەکەین

PM:10:43:19/01/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە بەپێی بارودۆخیان مامەڵە لەگەڵ یارییەکان دەکەن و مباپێشی بەباشترین ناوبرد.

پاش بردنەوەیان لە لاس پاڵماس، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، سەرلیلێشێواوە چونکە دەبینێ پێیان دەڵێن یارییەکی خراپ ئەنجامدەدەن کەچی لە پلەی یەکەمی خولی ئیسپانیان، لە یارییەکەش خراپ دەستیان پێکردووە بەڵام بە یارمەتی هەمووان و بە تایبەت مباپێ گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە و بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لەبارەی مباپێشەوە وتی: باشترین هێرشبەری ناوەڕاستە لە جیهاندا، پێشتر گومان هەبوو لەوەی ئایا دەتوانێت لەو پێگەیە سەرکەوتوو بێت یاخود نا، بەڵام لە ئێستادا ئەو لەو پێگەیە باشتر یاری دەکات وەک لە باڵەکان.

باسی لەوەشکرد، ناڵێت باشترین ئاست پێکەش دەکەن بەڵام خراپیش یاری ناکەن، شێوازی یاریکردنیان وەک یانە گەورەکان نییە و هەوڵدەدەن بەپێی تایبەتمەندی یاریزانەکانیان یاری بکەن.

سەبارەت بە رەخنەکانیش وتی: ڕەخنە و ناڕەزایەتی هەیە، فیکەکانی بێرنابیۆ جۆرێکە لە ڕەخنە کە بێزارکەرن، بەڵام پاڵنەرێکن بۆ ئێمە تا ئاستمان باشتر بکەین، پێشموایە سوودیان هەبوو.