PM:02:46:20/01/2025
464 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاریزانەکانی
ریاڵ مەدرید کودەتابەسەر ڤینیسۆسدا ئەنجام دەدەن و وای دەبینن بەبێ ئەو یاریزانە
ئاستی باشتر پێشکەش دەکەن.
رۆژنامەی
فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە پاش ئەوەی ڤینیسۆس جۆنیۆر بەهۆی راگێران و پێکانەوە چەند
یارییەک بەشداری یارییەکانی ریاڵ مەدریدی نەکرد و مێرێنگی ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە،
لەناو هاندەرانی یانەکەدا هەست بەوەکراوە بەبێ ئەو ئەستێڕە بەرازیلییە رێکخراوتر
دەردەکەون.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە زۆرینەی یاریزانانی یانەکە لەگەڵ ئەم بۆچونەی هاندەراندان و پێیان
وایە دەتوانن بەبێ ڤینی ئاستی باشتر و ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنن، چونکە جۆنیۆر
لە یاریگادا رەفتاری نە گونجاو ئەنجام دەدات و کاریگەری لەسەر هاورێکانی دروست
دەکات.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە گرنگی پێدانی سعودییەکان بەم یاریزانە بەرازیلییە زیاتر کارەکەی
ئاڵۆزکردووە و وای لە ڤینیسۆس کردووە بیر لە رۆشتن بکاتەوە.
ریاڵ مەدرید
لە ئێستدا پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە و لە چامپیۆنزلیگ لە پلەی 20دایە و پێویستە
لە دوو یاری داهاتوو بردنەوە بەدەست بهێنێت.