هالاند دەتوانێت سیتی بەجێبهێڵێت

PM:12:30:20/01/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند دەتوانێت لە هاونی ساڵی 2029 بەبڕە پارەیەکی دیاریکراو ریزەکانی مانچستەر سیتی بەجێبهێڵێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا برگەیەکیان ئاشکرا کرد سەبارەت بەو گرێبەستە نوێیەکەی هالاندی یاریزانی نەرویجی، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی.

مان سیتی سێ ڕۆژ پێش ئێستا بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیرلینگ هالاندی لەگەڵ یانەکەی بۆ ماوەی نۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند، واتە تا 30ی حوزەیرانی ساڵی 2034 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت، هاندەران سەریان سوڕما لە بڕیارەکەی مانچستەر سیتی و هالاند بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ئەم ماوەیە درێژە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت ئەستێرەکەیان لەئەگەری رۆشتن بپارێزێت.

زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا ئارەزووی جددییان بۆ بیرۆکەی گواستنەوەی هالاند نیشانداوە دوای ئەو ئاستە بەرزەکەی پیشکەشی دەکات، بە تایبەت یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هێشتا هەلێک ماوە بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیرلینگ هالاند بکەن، ئەویش بەهۆی بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا کە ڕێگەی پێدەدات لە ناوەڕاستی ماوەی گرێبەستەکەیدا یانەکەی بەجێبهڵێت.

ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئینگلتەراوە دەستیان کەوتووە، گرێبەستەکەی هالاند بڕگەی تێدایە کە ڕێگەی پێدەدات لە هاوینی ساڵی 2029 بە بڕە پارەیەکی دیارکراو یانەکەی بەجێبهڵێت.