AM:10:27:20/01/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ئەگەری
شکست هێنان بەرامبەر بۆڵۆنیا دۆرتمۆند راستەوخۆ شاهین لە ئەرکی راهێنەرایەتی
دووردەخاتەوە و نزیکترین جێگرەوە تین هاگە.
سکای سپۆرت
بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پاش ئەوەی ئەنجامەکانی
یانەکەیان تادێت خراپتردەبێت لە ژێردەستی نوری شاهینی راهێنەری ئێستایان
بڕیاریانداوە یاری ئەم هەفتەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆڵۆنیای ئیتاڵی وەک کۆتا
دەرفەت بەو راهێنەرە بدەن.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە یانە ئەڵمانییەکە راستەوخۆ لەئەگەری دوورخستنەوەی شاهین بیر
لەوەدەکاتەوە ئیترک تین هاگ وەک راهێنەر دەستنیشان بیکات.
تین هاگ لەگەڵ
ئەجاکس ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد بەڵام لەگەڵ مانچستەر یونایتد نەیتوانی
دەستکەوتی باش بەدەست بهێنێت و لەماوەکانی رابردوودا لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و لە
ئێستادا سەرپەرشتی هیچ یانەیەک ناکات.
دۆرتمۆند لە
خولی ئەڵمانیا لە پلەی 10یەمدایە و لە 18 یاریدا تەنها 25 خاڵی هەیە و لە کۆتا سێ
یاریدا هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە.
چ.س