مان سیتی جێگرەوەی ئیدرسۆنی دیاریکرد

AM:09:26:20/01/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتیدیۆگۆکۆستای لە یانەی پۆرتۆ وەک جێگرەوەی ئیدرسۆن دیاریکردووە.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی دەیانەوێت لە ئێستاوە ئەو گۆڵچییە دیاری بکەن کە هاوینی داهاتوو بە مەبەستی شوێنگرتنەوەی ئیدرسۆن دەیگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە گۆستای گۆڵچی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە تەواو سەرنجی یانە ئینگلزییەکەی راکێشاوە و ئامادەن لە ئێستاوە دەست بکەن بە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی.

گرێبەستی ئیدرسۆن لەگەڵ مان سیتی لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت بەڵام یانەکەی دەیەوێت پێش ئەوەی ببێتە یاریزانێکی ئازاد دەستبەرداری ببن و جێگرەوەی بگوازنەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە پۆرتۆ بەکەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ ئامادەنییە دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت و لەهەمان کاتدا یانەکانی بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵ ئارەزووی گواستنەوەی کۆستا دەکەن، هەربۆیە ئەرکی مان سیتی ئاسان نابێت لە گواستنەوەی.

گۆڵچیە پورتوگالییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکەی بەشداری 179 یاری کردووە و لە 77 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 156 گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.

چ.س