مانی لە یانەیەکی ئەوروپا داواکراوە

AM:08:56:20/01/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان خۆی ئامادەدەکات بۆ پێشکەشکردنی گرێبەست بۆ گواستنەوەی مانێ لە یانەی نەسڕ.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوییان کردووە کە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بیر لەوە دەکاتەوە کە لە ماوەی داهاتوودا سادیۆ مانێی سەنیگالی، یاریزانی یانەی نەسڕ، بگوازێتەوە ریزەکانی.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵییەوە بڵاویکردەوە، هۆکاری سەرەکی بیرۆکەی ئەم گرێبەستە لەلایەن یانە ئیتاڵییەکەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەیانە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووه که سادیۆ مانێ خۆی ده ڕفه تی گه ڕانەی بۆ ئەوروپا بەکارێکی باش دادەنێت، ئەگەر یانەیەکی گەورە گرێبەستێکی فەرمی پێشکه ش بکات.

مانێ لە هاوینی 2023 لە یانەی لیڤەرپوڵەوە پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودیەوە کردووە، گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانەکەی تا 30ی حوزەیرانی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

ئەستێرە سەنیگالییەکە تەمەن 32 ساڵەو، 71 یاری لەگەڵ یانەی نەسر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تارادەیەک باش پێشکەش بکات.

چ.س