خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە ئیمپۆلی بردەوە

AM:12:58:20/01/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر ئیمپۆلی بەدەستهێنا و جیاوازیەکەی لەگەڵ ناپۆلی کەمکردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی ئیمپۆلی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەش کرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 55 و 79 لاوتارۆ مارتینێز و دۆمفرێس دوو گۆڵیان بۆ ئینتەر کرد و لە خولەکی 83 ئیسپۆسیتۆ جیاوازیەکەی بۆ ئیمپۆلی کەمکردەوە.
دواتر لە خولەکی 89 مارکۆس تورام گۆڵێکی تری بۆ ئینتەر تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
خ . ک