ئەمۆریم: رەنگە خراپترین تیپی مێژووی مان یونایتد بین

PM:11:37:19/01/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمۆریم نەیشاردەوە رەنگە ئەوان خراپترین تیپی مێژووی مان یونایتد بن و پێویستە بەخێرای ئاستیان باش بکەنەوە.

پاش شکستهێنانیان بەرامبەر برایتۆن، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مان یونایتد رایگەیاند، رەنگە ئەوان خراپترین تیپی مێژووی مانچستەر یونایتد بن، دەبێت ئەو راستییە قبوڵ بکەن.

سەبارەت بەوەی تا کاتێک بتوانێت جێ پەنجەی خۆی لە یانەکە دیاریبکات، شکستی زۆریان دێتە پێش وتی: پێموایە وادەبێت، چونکە من بیرکردنەوەی خۆم ناگۆڕم، هاندەران و یاریزانەکانیش ئازاری زۆر دەچێژن بەڵام من یەک شێوازی یاریکردنم هەیە و دەبێت ئارامبگرین تا دەگەینە باشترین ئاستی خۆمان.

لەبارەی شکستەکەشیانەوە باسی لەوەکرد، برایتۆن زۆر ئاسوودە بوون، هەوڵیاندا ئەو ئاسودەیەیان تێکبشکێنن بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە خراپەیانەوە سەرکەوتوو نەبوون، وە دەشبێت بەزووی لەو دۆخە دەربچن، چونکە ئاستیان جێگەی قبوڵ نییە.

لە کۆتاییدا ئەمۆریم ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی بۆ هۆکاری دۆڕانی تیپەکەی لە یارییەکەدادا و تێیدا وتی: لە سەرەتاوە ڕوون بوو کە برایتۆن چۆن یاریی دەکات، هەمان یارییکردنی پێشوویان، ئێمە زۆر دەمارگیر و سەرلێشێواو بووین ئەمەش وایکرد وەک یارییەکانی پێشوو ئەوان لە ئێمە باشتر بن.