PM:08:54:19/01/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پێکانی ئۆلمۆی راگەیاند و یاریزانەکە لە یاریی داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی رایگەیاند، دانی ئۆلمۆ لە قاچی راستی تووشی پێکان بووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان دەگەڕێتەوە سەر راددەی وەرگرتنی چارەسەر و خێرایی چاکبوونەوەی، وە ئەوەی روونە لە ئێستادا لە یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
میدیاکانی کەتەلۆنیاش ئاشکرایان کردووە، ئۆلمۆ لە یاریی رابردووی بارشە لە لالیگا بەرامبەر خیتافی تووشی کرژبوونی ماسوڵکەکانی پێی راستی بووە.
یاریزانە ئیسپانییە 26 ساڵانەکە، لەم وەرزەدا بەشداری 18 یاریکردووە و تێیدا خاوەنی شەش گۆڵ و سێ ئەسیستە، وە دووەمجارە لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت، سەرەتای وەرزیش بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانی مانگێک لە یاریگاکان دابڕا و لە هەشت یاریی یانەکەی بێبەش بوو.