PM:05:39:19/01/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی
پێی بەلجیکا لەگەڵ لۆپتیگی لە دانوستاندایە بەمەبەستی پێدانی ئەرکی راهێنەرایەتی
هەڵبژاردەکە بەو راهێنەرە ئیسپانییە.
پێگەی ڤاید
فووت بڵاویکردووەتەوە بەلجیکا بەدوای راهێنەرێکدا دەگەرێت بتوانیت ئاستی هەڵبژاردەکەیان
بباتەوە پێشەوە و لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو رکابەری نازناوەکان بکەن.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە پاش دوورخستنەوەی دۆدیسکۆ ئەو هەڵبژاردەیە کۆمەڵێک ناوییان
دیاریکردووە، بەڵام پاش دوورخستنەوەی لۆپتیگی لە ئەرکی راهێنەرایەتی وێستهام ئەو
راهێنەرە ئیسپانییەیان بە باشترین بژاردە داناوە.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان وای کردووە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە جولیان
لۆپیتیگی هەڵبژێرن، بۆ ئاستی ئەو راهێنەرە دەگەرێتەوە لەگەڵ ئیسپانیا کە پێش جامی جیهانی
2018 راهێنەر بوو، کە توانی بووی ئاستی ماتادۆر بەرێژەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.
پێگەکە باسی
لەوەکردووە گفتوگۆی نێوان راهێنەرەکە و یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا لە قۆناغێکی
باشدایە و تاوەکوو هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی نێوانیان یەکلای دەبێتەوە.