PM:02:52:19/01/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت پاداشتی فلێک بداتە و لە هاوینی
داهاتوودا گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
پێگەی بلەوگراناگرام بڵاویکردووەتەوە بەرپرسان و هاندەرانی
یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی لە شێوازی کارکردنی هانسی فلێک رازین و وای دەبینن
یانەکەیان لە ژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییەدا، دەگەرێتەوە سەر سەکۆی
بردنەوەی نازناوەکان.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە کارگێری یانەی بەرشەلۆنە
بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوو بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی فلێک نوێ بکەنەوە و
ئەو بڕیارەش پاش بردنەوەی کلاسیکۆ و نازناوی سوپەری ئیسپانیا هاتووە.
گرێبەستی ئێستای راهێنەرەکە لەگەڵ بلەوگرانا لە هاوینی
ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئامانجی یانەکە پارێزگاری کردنە لە راهێنەرەکەی و
مانەوەیەتی بۆ کاتێکی درێژتر.
هانسی فلێک پاش چەندین راهێنەر ئەرکی سەرپەرشتی کردنی بەرشەلۆنەی
وەرگرتووەو لەماوەیەکی کەمدا لای هاندەرانی یانەکە متمانیەکی باشی پەیداکرد، بەهۆی
باشی شێوازی یاریکردنی یانەکەوە.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەکە کەتەلۆنییەکە
سەرپەرشتی 30 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 21 یاریدا براوەبێت و شەش یاری
توشی شکست هاتووە و تەنها سێ یاری یەکسانبووە.
چ.س