AM:09:41:19/01/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک ئاشکرایکرد تا
کۆتایی وەرزەکە دەجەنگن و هێشتا یاری ماوە و هەوڵی باشتربوون دەدەن.
هانسی فلێکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر خیتافی وتی: ئەنجامەکە
نا ئومێدکەر بوو بۆ هیواکانی بلاوگرانا، دەبێت لە یارییەکانی داهاتوو راستی بکەینەوە.
وتیشی: ئێمە ویستمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین، هەندێک دەرفەتیشمان هەبوو
بۆ بەدەستهێنانی ئەوە، بێ هیواین لەوەی لە یارییەکەی خیتافیدا گۆڵی زیاتر تۆمار
نەکرا.
دەشڵێت: یاریزانانی خیتافی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و بەرگرییەکی
باشیان کرد، پێشتر یاری لەم شێوەم ئەزموون نەکردووە، بەڵام دەبێت ئەنجامەکە قبوڵ
بکەین و کار بۆ باشتربوون بکەین.
دوپاتیشیکردەوە، بردنەوەی خولەکە قورسترین شتە بێگومان، بەڵام هێشتا
تەواو نەبووە، هێشتا هەندێک یاری ماوە ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوە تا کۆتایی وەرزەکە
دەجەنگن.
بیلال کاکە