PM:10:03:18/01/2025
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس
بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لانسی بردەوە و بێ رکابەر پێشەنگە.
لە یارییەکی هەفتەی 18ـی
خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان و لانس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، لانس لە
خولەکی 36 بە گۆڵێکی نزولا پێشکەوت و ئەو گۆڵە بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەمدا، پاریس
هاتەوە کەشی یارییەکە و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 59 و 86 لە رێگەی فابیان رویز و
بارکۆلا تۆمارکرد.
سەرەنجام پاریس
یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە و بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ بێ رکابەر
پێشەنگی گرتووە، لانسیش بە 27 خاڵ پلەی حەوتەمە.
بیلال کاکە