باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە بردنەوە لە ئەنادۆڵۆ چووە پلەی چوارەم

PM:03:25:18/01/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە بردنەوە لە ئەنادۆڵۆ چووە پلەی چوارەم و بایرن تووشی شکستهات.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرامبەر ئەنادۆڵۆی تورکی یاریکرد.

لە دوو تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئەنادۆڵۆ باشتر بینران و بە جیاوازی شەش پێشکەوتن.

بەڵام لە دوو تایمی کۆتاییدا، یاریزانانی یانە کەتەلۆنیەکە گەڕانەوە کەشی یارییەکە و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی 10 خاڵ و بە ئەنجامی 90 بە 80 خاڵ ببەنەوە و بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ جووە پلەی چوارەمی ریزبەندی.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی بۆلۆنیای ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی 72 بە 82 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند و دابەزی بۆ پلەی دەیەم.

هەریەکە لە یانەکانی فەنارباخچەی تورکی و زڤیزدای سڕبی و باسکۆنیای ئیسپانی بردنەوەیان بەسەر سالگرێس کاوناس و مۆناکۆ و باناسیناکۆس بەدەستهێنا.

خ . ک