PM:02:57:18/01/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز تاوەکوو ئێستا تاکە بەربژێرە بۆبوون بە سەرۆکی
یانەی ریاڵ مەدرید و ئەمڕۆ دەرگای خۆ پاڵاوتن کۆتایی دادەخرێت.
دەستەی
کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید رەزامەندی لەسەر دووباره به‌ربژێربوونی فلۆرێنتینۆ
پێریز بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانەکەیان دەربڕیوە.
رۆژنامه‌ی
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویكرده‌وه‌تەوە، کارگێڕی یانەی مێرێنگی ئەو داوایه‌ی
كه فلۆرێنتینۆ پێرێز، پێشکەشی کردووە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی یانەکە
پشتڕاستکراوەتەوە، دوا واده‌ش بۆ خۆ به‌ربژێركردن ئەمڕۆیە، دوای ئه‌م واده‌یه هیچ
کەسێک ناتوانێت خۆی به‌ربژێر بكات.
سەرچاوەکە
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی یانەی شاهانە لە حەوتی
ئه‌م مانگه کرایه‌وه، جگە لە پێرێز تاكو ئێستا هیچ كه‌سێک داواكاری بۆ به‌ربژێربوون
پێشکەشی كارگێری ریاڵ مه‌درید نه‌کردووە، پێشبینیش ناکرێت هیچ كه‌سێک
داواكاری پێشكه‌ش بكات، ئه‌گه‌ر هیچ شتێک نه‌گۆڕێت دووشەممەی داهاتوو سەرۆکی
مێرێنگی بۆ چوار ساڵی دیکە هەڵدەبژێردرێتەوە
ئه‌گه‌ر
فلۆرێنتینۆ وەک سه‌رۆكی یانەی ریاڵ مه‌درید هەڵبژێردرێتەوە ئه‌وه تاوه‌كو ساڵی
2029 له سه‌رۆكایه‌تی مێرنگی به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشتریش له 2013 و 2017 و 2021
له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه، هاندەرانی یانەکە دڵخۆشن بە
مانەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز و بەباشترین سەرۆکی جیهانی دادەنێن.
چ.س