PM:01:10:18/01/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
- ریاڵ مەدرید
نایەوێت بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری گولەر ببێت و دەیانەوێت لە ناو یانەکەیاندا
تواناکانی گەشەبکات.
پاش ئەوەی
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کەمترین گرنگی بە یاریزانە لاوەکان
دەدات و هیچ یاریزانێکی لاو لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە تواناکانی گەشەی
نەکردووە، یانەکانی ئەوروپا دەیانەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوە و ئەستێرەکانی مێرێنگی
بگوازنەوە.
تۆڕی ریلیڤیۆ
بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی شاهانە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین نە بەخواستن یان
بە شێوەی هەمیشەی دەستبەرداری ئاردا گولەر ببن و دەیانەوێت ئەو یاریزانە لەناو
ئەستێرەکانی یانەکەدا تواناکانی گەشەبکات.
گرێبەستی
یاریزانەکە لەگەڵ مێرێنگی لە هاوینی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و ئاردا بەبێ گەرانەوە
بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.
ئاردا گولەر
لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 35 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و
پێنج ئەسیست تۆماربکات و هاندەرانی مێرێنگی بەیەکێک لە داهاتووەکانی یانەکەیانی
دەزانن.