جامی ئوستراڵیا.. سینەر بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی دووەم

PM:01:42:13/01/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئوستراڵیا سینەر بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی دووەم و تیستیپاسیش بە شیوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی یەکەمی جامی ئوستراڵیای کراوە بۆ تێنسی کە یەکێکە لە جوار پاڵەوانێتییەکەی گراند سلام، یانیک سینەری ئیتاڵی و پێشەنگی جیهان بەرامبەر نیکۆلاس گاری چیلی یاریکرد.

بە درێژایی یارییەکە، سینەر بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و دوای دوو کاتژمێر و 42 یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش، حەوت بە شەش، شەش بە یەک گێم بوون.

دوای ئەو بردنەوەیە سینەر گەیشتنی بە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد و بووە چوارەم یاریزان لە مێژوودا بتوانێت 15 یاری بەدوای یەکی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنێت.

لە یارییەکانی تریشدا، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی رووبەڕووی ئەلێکسی ئەمریکی بووەوە و لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر سێ کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد.

خ . ک