AM:10:29:11/01/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ
مەدرید بە ئاسانی لە کاوناسی بردەوە و بایرن میونشن تووشی شكستێکی قورسهات.
لە یارییەکانی
هەفتەی 20ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر زالگریس
کاوناسی لیتوانی یاریکرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی
کاوناس بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و توانیان بە ئەنجامی 26 بە 15 خاڵ پێشبکەون.
بەڵام لە سێ
تایمەکەی تردا، ریاڵ مەدرید ئەنجامەکەی پێچەوانە کردەوە و سەرەنجام توانیان بە
جیاوازی 19 خاڵ و بە ئەنجامی 83 بە 64 خاڵ بردنەوە بەدەستبهێنن.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی ئۆلۆمپیاکۆسی یۆنانی بووەوە و
تووشی شکستێکی قورسهات دوای ئەوەی بە ئەنجامی 69 بە 112 خاڵ یارییەکەی دۆڕاند.
یانەی سرڤینا
زڤیزدای سڕبی بەرامبەر پاریسی فەرەنسی یاریکرد و بە جیاوازی 16 خاڵ یارییەکەی
لێبردەوە، باسکۆنیا و ئەنادۆڵۆ بە بۆڵۆنیا و لیۆن فلۆریان دۆڕان.
دوای ئەو
ئەنجامانە، ئۆڵۆمپیاکۆس بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی و ریاڵ
مەدرید چووە پلەی پێنجەمی ریزبەندی، پاریس و کاوناس لە پلەکانی 11 و 12دا دەبینرێن.
خ . ک