PM:12:59:10/01/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
بەرشەلۆنە بە بردنەوە لە مۆناکۆ چووە پلەی چوارەم و بەرلینیش دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر
مۆناکۆی فەرەنسی یاریکرد.
لە سەرەتای
یارییەکەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە باستێکی نایابەوە دەرکەوتن و سەرەنجام توانیان بە
جیاوازی 14 خاڵ و بە ئەنجامی 98 بە 84 خاڵ لە مۆناکۆ ببەنەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی ئەلبا بەرلینی ئەڵمانی رووبەڕووی فەنارباخچەی تورکی بووەوە و بە
ئەنجامی 73 بە 90 خاڵ شکستیهێنتا بەرامبەری، هەریەکە لە ئارمەنی میلانۆ و
باناسیناکۆس بردنەوەیان بەسەر تێل ئەبیب و بەلگراد بەدەستهێنا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، باناسیناکۆس و مۆناکۆ بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەمی
ریزبەندیدا دەبینرێن و بەرشەلۆنە بە 31 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
خ . ک