بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس سەرجەم میدالیاکانی لەدەستدا

AM:08:58:10/01/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵی گاری هۆڵی براوەی 10 میدالیای ئۆڵۆمپیاد لە ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس سوتا و سەرجەم میدالیاکانی لەدەستدا.

ماڵی گاری هۆڵ جونیۆر، مەلەوانێکی دیاری ئەمریکی کە لە ساڵی 1996 تا 2004، 10 میدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێناوە، لە ئاگرێکی گەورەدا لە لۆس ئەنجلۆس وێران بووە و بە شێوەیەکی کارەساتبار هەموو میدالیاکانی لەدەستدا.

لەکاتی ئاگرە بەهێزەکەی لۆس ئەنجلۆس، لەو گەڕەکەی گاری هۆڵ دەژیت چەندین خانوو پێکەوە سوتان، یەکێک لەوانەش ماڵی ئەستێرەکەی پێشووی وەرزشی مەلەوانی بوو.

گاری هۆڵ جونیۆر کە یەکێکە لەو وەرزشەوانە ئەمریکییانەی زۆرترین میدالیای بەدەستهێناوە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا، لە شەوی ڕووداوەکەدا میوانی کوڕەکەی بووە، پاش رووداوەکەش توانیویەتی بەشێکی کەرەستە بەنرخەکانی رزگاربکات بەڵام میدیالیاکانی هەمووی لەناوچوون.

جگە لە 10 میدالیای ئۆڵۆمپیاد، مەلەوانەکە سەرجەم میدالیای پاڵەوانێتییە جیهانیەکانی لەدەستدا، لەوانە پێنج میدالیای زێڕ و شەش میدالیای زیو و دوو میدالیای برۆنز، وە هەرچەندە ئەم ڕووداوە نەبووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەختی دانیشتوانی گەڕەکەکە، بەڵام بێ گومان یەکێک بوو لە تاڵترین ئەزموونەکانی ژیانی جونیۆر، کە بینی دەرئەنجامی چەندین ساڵەی ماندووبوونەکەی لەبەردەم چاویدا دەسووتێت.