PM:01:38:04/01/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
بەرشەلۆنە لە پاریسی بردەوە و بایرن میونشن تووشی شکستهات.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر پاریسی
فەرەنسی یاریکرد.
لە سەرەتای
یارییەکەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی نایابەوە بینران و سەرەنجام توانیان
بە جیاوازی 11 خاڵ و بە ئەنجامی 90 بە 79 خاڵ یارییەکە لە سوودی خۆیان کۆتایی
پێبهێنن.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی فەنارباخچەی تورکی رووبەڕوویئەنادۆلۆی هاونیشتمانی بووەوە و بە ئەنجامی 84 بە 76 خاڵ بردنەوەی بەسەردا
بەدەستهێنا، بایرن میونشن بە جیاوازی 12 خاڵ بە ریاڵ مەدرید دۆڕا.
بایرن میونشن 30
خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدریدی
شەشەم، بەرشەلۆنەش خاڵەکانی گەیاندە 29 خاڵ و چووە پلەی نۆیەمی ریزبەندی.
خ . ک