بە تەمەنترین براوەی ئۆڵۆمپیاد کۆچی دوایکرد

AM:10:38:03/01/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگنێس بە تەمەنترین براوەی ئۆڵۆمپیدا لە تەمەنی 103 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد.

ئەگنێس کێڵتی بەتەمەنترین پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد لە تەمەنی 103 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری بوداپێستی هەنگاریا کۆچی دوایی کرد، پاش چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە.

کۆڵت پێنج میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی لە ژێر ئاڵای هەنگاریا بەدەستهێنا، لە وەرزشی جیمناستیک، یەکەم میدالیاشی بۆ ئۆڵۆمپیادی ساڵی 1952ی هێلسنکی دەگەڕێتەوە، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی هەوکردنی سییەکانەوە خەوێندرا و چەند ڕۆژێک پێش تەمەنی 104 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

کێڵتی بە 10 میدالیای ئۆڵۆمپی، سەرکەوتووترین یاریزانی جیمناستیکە لە مێژووی هەنگاریادا، لەم ژمارەیە نیوەی مەدالیاکان واتە پێنجیان زێڕین بوون، دوای ئەوەی یەکەم میدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی هێلسنکی ساڵی 1952 بەدەستهێنا، دوای چوار ساڵ لە ئۆڵۆمپیادی مێلبۆرن لە ساڵی 1956دا چوار میدالیای زێڕی دیکەی بەدەستهێنا.

ئاگنێس لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2016دا ئەنجامیدا وتی: من تەنها لەبەر خۆشەویستی وەرزش ڕکابەریم نەدەکرد، ویستم جیهان ببینم، بۆ ئێمەش کە لە پشت دیواری ئاسنین بووین، تاکە ڕێگە ئەوە بوو بچینە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان و ئۆڵۆمپیادەکان.