PM:11:42:30/12/2024
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سینەر و سابالێنکا لە پێشەنگی ریزبەندی تێنسدا مانەوە و هیچ گۆڕانکاریەکیش لە 10 پلەی یەکەمدا روینەداوە.
رابیتەی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزەوی، نوێترین ریزبەندی یاریزانانی جیهانی لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بڵاوکردەوە.
یانیک سینەری ئیتاڵی بە کۆکردنەوەی 11 هەزار و 830 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی ئاستی کوڕان کرد بە جیاوازی زیاتر لە چوار هەزار خاڵ لەگەڵ ئەلیکسندەر زڤیرێڤی دووەم.
هەریەکە لە کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و تایلۆر فریتزی ئەمریکی و دانێل مێدڤیدێڤی روسی و کاسپەر روودی نەرویجی لە پلەکانی سێیەم تا شەشەمی ریزبەندییەکەدان.
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبیش دوای ئەوەی لە ساڵی 2024دا ئەنجامەکانی باش نەبوون بە کۆکردنەوەی سێ هەزار و 910 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی جیهاندایە.
لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی بە کۆکردنەوەی نۆ هەزار و 410 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا کۆتایی بە ساڵی 2024 هێنا، ئیگا شیفۆنتیک و کۆکۆ گاوف لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.
خ . ک