عەدنان دەرجال لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەکیش داوای دوورخستنەوەی نەکراوە.

PM:11:15:30/12/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عەدنان دەرجال لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەکیش داوای دوورخستنەوەی نەکراوە.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو ماڵئاواییکرد، چەند رۆژنامەیەک بسیان لەوە کردووە کە داهاتووی عەدنان دەرجال لە مەترسیدایە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەیەکی عێراقی ئاشكرایکردووە، بە هیچ شێوەیەک مانەوەی عەدنان دەرجال لە سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە مەترسیدا نییە و دەمینێتەوە.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە هیچ کۆبونەوەیەک بە نهێنی لە نێوان ئەندامانی یەکێتییەکە ئەنجامنەدراوە و دەرجال وەک سەرۆکی یەکێتییەکە دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنانەت ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق سەریان سوڕماوە لە بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردووەتەوە چونکە بەردەوام هەر بڕیارێک بدەن بە هاوبەشی هەموو لایەک دەبێت.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە ساڵی داهاتوو جارێکیتر عەدنان دەرجال وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دیاری دەکرێتەوە ئەگەر هەڵبژاردەی عێراق بگاتە مۆندیالی 2026.
خ . ک