کلۆپ لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە بۆ نێو جیهانی تۆپی پێ

PM:07:33:02/01/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە بۆ نێو جیهانی تۆپی پێ و دەست بەکارەکەی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای رێد بۆڵ.

لە كۆتایی وەرزی رابردوو یۆرگن كڵۆپ وازی لە راهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپوول هێنا و دواتر گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای رێد بۆڵ واژۆکرد و پەیوەندی بە گروپی وەرزشی ئەو کۆمپانیایەوە کرد.

لە ئێستاشدا بە گوێرەی زانیارییەكانی بێڵد، كارەكانی یۆرگن كڵۆپ لە سەرەتای ئەم مانگەوە لەگەل رێد بۆڵ دەستپێدەكات و دەبێتە بەشێوەیەكی فەرمی كڵۆپ وەک سەرۆكی تۆپی پێی جیهانی لە گروپی وەرزشی رێد بۆڵ دەستبەكار دەبێت.

جێی باسە، گروپی وەرزشی رێد بۆڵ خاوەنی یانەكانی لایپزیگ، سالزبۆرگ و نیۆركە و كڵۆپ سەركردایەتی مەشق و راهێنان و فەلسەفە و بابەتە وەرزشییەكانیان دەکات لە بواری تۆپی پێدا.