ئارسناڵ بە خواستن ئەستێرەیەکی مان یونایتدی دەوێت

PM:04:02:02/01/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیەوێت بە شێوەی خواستن راشفۆرد بگوازێتەوە بەڵام بەڵێنی یاریکردنی بە شێوەی سەرەکی پێنادات.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ترانسفێر بڵاویکردووەتەوە،ئارسناڵ لە بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ ڕاشفۆرد دەکۆڵێتەوە، بۆئەوەی بژاردەی هێرشبەری تیپەکە زیاد بکات دوای پێکانەکەیبوکایۆ ساکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگێڕی مانچستەر یونایتد پێشوازی لەبیرۆکەی گواستنەوەی راشفۆرد بە شێوەی خواستن ناکات، بەڵک و دەیەنەوێت بە شێوەی هەمیشەیی بگەنە رێککەوتن.

لە راپۆرتەکەی فوتبۆڵ ترانسفێردا هاتووە، ئارسناڵ هەنگاوی کڕینی هەمیشەییبۆ کڕینی ڕاشفۆردی ئینگلیزی بە شێوەی هەمیشەیی ئەنجام نادات مەگەر لە هەلومەرجێکی دیاریکراودا نەبێت.

دوپاتیشیکردووەتەوە، هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵەکە دەیەوێت بە شێوەی سەرەکی یاری بکات، بەڵام گەنەرز ئەو بەڵێنەی پێنادات و لە ئەگەری کڕینی هەمیشەیی ئامادە نییە لە 25 ملیۆن یۆرۆ زیاتری پێبدات.
بیلال کاکە