لێدوانی مۆتا و کۆنسیساو پێش روبەڕوبوونەوەیان

PM:06:17:02/01/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆتا دوپاتیکردەوە بە تەواوی ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوەی میلان و کۆنسیساویش دەڵێت تیپێکی گەورەم هەیە.

پێش روبەڕوبوونەوەی میلان لە جامی سوپەری ئیتاڵیا، تیاگۆ مۆتای راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، بۆ بردنەوە دەچنە یاریگا و دەزانن بەرامبەر بە یانەیەکی گەورەی وەک میلان یاری دەکەن.

وتیشی: من وەک ڕاهێنەر دەمەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنم، هەر بۆیە ئەم پیشەیەم هەڵبژارد، دەبێت ئارام بم و متمانەم بە هێزی خۆمان هەبێت، بەرامبەر میلانیش بە تەواوی هێزمان و بە دەروونێکی ئارامەوە یاری دەکەین.

باسی لەوەشکرد، ئەو باوەڕی بە بەڵێن دان بە هاندەران نییە و دەبێت لە یاریگادا ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن و بردنەوە بەدەستبهێنن.

لەلایەکی تریشەوە کۆنسیساوی راهێنەری میلان سەبارەت بە روبەڕوبوونەوەی فرانسیسکۆی کوڕی کە لە ریزەکانی یۆڤانتۆس یاری دەکات رایگەیاند، ئەو لە ماڵەوەی باوکی فرانسیسکۆیە و لە یاریگادا رکابەرن و دەیەوێت شکستی پێبهێنێت، دڵنیایە کوڕەکەشی بەو جۆرە بیردەکاتەوە.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە کە بەم دواییە شوێنی فۆنسیکای گرتەوە، سەبارەت بە ڕۆژانی سەرەتای لە میلان وتی: تیپێکی گەورە و بەپەرۆشم بینی کە دەیانەوێت فێربن و تێبگەن کە ڕاهێنەرە نوێیەکەیان چی دەوێت، کاتێکی کەممان هەبوو بۆ کارکردن، بەڵام من یەکلاکەرەوە بووم لە گەیاندنی بیرۆکەکانم و ئەوەی پێویست بوو.