ڤالانسیا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشنە پێرێز و ریاڵ مەدرید

PM:05:47:02/01/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ڤالانسیا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشن بە پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید لەبەر هاوکارییەکانیان بۆ خەڵکی شارەکە.

لە یارییە دواخراوەکەی نێوان ڤالانسیا و ریاڵمەدرید کە بڕیارە شەوی هەینی لە یاریگای مێستایا بەڕێوەبچێت، یانەی ڤالانسیا بەنیازە پێش دەستپێکی یارییەکە خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی ریاڵ مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بکات، بەهۆی ئەو هاوکاریانەی کە پێشکەشی خەڵکی پارێزگای ڤالانسیایان کرد لە کاتی لافاوەکەدا.

هاوکارییەکانی ریاڵ مەدرید بریتی بوون لە بەخشینی یەک ملیۆن یۆرۆ و نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ڤالانسیا، هەورەها هەنگاوی دواتر بریتی بوو لە نمایشکردنی ئاڵای ڤالانسیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ نیشاندانی رێز و هاوسۆزی بۆ خەڵکی شارەکە، ئەمەش وایکردووە پاش ماوەیەکی زۆر لە گرژی و ئاڵۆزی هاندەرانی شەمشەمەکوێرەکان بڕیاربدەن تیفۆیەکی تایبەت بە تەبایی و یەکڕیزی بەرز بکەنەوە.

جێی باسە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید کە ماوەیەکی زۆرە نەچووەتە مێستایا، بڕیارە لەم یارییەدا ئامادە ببێت.