PM:09:51:30/12/2024
652 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی بەرشەلۆنە پلانی گواستنەوەی سێ یاریزانیان داڕشتووە لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە نیازە گفتوگۆکانی لەگەل ژمارەیەک یاریزان دەستپێبکات کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانی ئێستایان کۆتاییدێت.
موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە پلانی ئەوەیان داڕشتووە کە گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزانی نوێدا ئیمزابکەن بە بێبەرامبەر لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
ئاشكرایکردووە، پلانی یەکەمی ئەو یانەیە رازیکردنی جۆناسان تای بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزنە کە گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابکات لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگریان و نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن.
دەشڵێت، کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە چاودێری وردی رینیڵدۆ مانداڤای بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەن کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتاییدێت.
رونیکردووەتەوە، سەرسامییەکی زۆر هەیە لەنێو یانەی بەرشەلۆنە بەو یاریزانە چونکە جگە لەوەی کە یاریزانی باڵی بەرگریە دەشتوانیت وەک یاریزانی دڵی بەرگریش یاری بکات، جگە لەو دوو یاریزانەش، تۆماس پارتی ناوەڕاستکاری یانەی ئارسناڵ لە پلانی بەرشەلۆنەدایە و دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی دی یۆنگ کە بە نیازن بیفرۆشن.
خ . ک