یۆڤانتۆس و مان یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی کریستنسن دەکەن

PM:08:47:30/12/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس و مان یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی کریستنسن دەکەن و دەیانەوێت لە زستاندا پەلکێشی بکەن.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، ئەنریاس کریستنسنی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بووەتە ئامانجی دوو یانەی گەورەی ئەوروپا و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی چاودێری کریستسن دەکەن.

رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی بەرپرسانی ئەو دوو یانەیە ئەوەیە کە لە مانگی یەکی داهاتوودا و لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ کریستنسن ئیمزابکەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئەو دوو یانەیە بە نیازن بە شێوازی خواستنی شەش مانگ و دواتر مافی کڕینەوە ئەو یاریزانە پەلکێشی ریزەکانیان بکەن بەڵام یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە هەمیشەیی بیفرۆشێت تا بە پارەی فرۆشتنی بەشێک لە کێشە داراییەکانیان چارەسەر ببێت.
خ . ک