PM:07:59:30/12/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی رایگەیاند دڵخۆشە لە ریاڵ مەدرید و دوورخستنەوەی راهێنەر بەشێکە لە تۆپی پێ.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی ئانکیۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکات لە ریاڵ مەدرید و دەیەوێت ماوەیەکی زیاتر لەو یانەیە بمێنێتەوە.
ئەنچیلۆتی وتی، هەرگیز نازانیت تا چەند لەو شوێنە دەمێنیتەوە کە کاری تیادا دەکەیت چونکە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەت هەیە و ئەگەرریشی هەیە نوێبکرێتەوە.
وتیشی، راهێنەرایەتی کردنی ریاڵ مەدرید شانازیەکی گەورەیە بۆ من و کارکردن لێرە ئاسانترە لە شوێنەکانی تر، بەردەوامیش گەیشتن بە یاریە کۆتاییەکان ئامانجی یەکەممانە.
ئاماژەی بەوەشدا، شێوازی پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەکان کلیلی کارەکانە و دەبێت هاوڕێیانە بیت لەگەڵیاندا، دیاریکردنی 11 یاریزان ئاسان نییە چونکە ئەوانەی تریش نایانەوێت یەدەگ بن لە کاتێکدا تۆپی پێ گۆڕانکاری بەسەدا هاتووە و خشتەی یارییەکان ئاڵۆزتر بووە لە چاو پێشتر کە ئەوەش زیادەڕەویەکی زۆرە لە وەرزشەکەدا.
لەسەر ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ، ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە کە شێوازی نوێ سەرسوڕهێنەرە و گوماناوییە و ئەگەری چاکسازی هەیە تیایدا، لە ئێستادا ئامانجی ئەوان گەیشتنە بە قۆناغی 16 پێش ئەوەی بیر لە یاری کۆتایی بکەنەوە، تا ئەم ساتە لیڤەرپوڵ ئاستێکی نایابی هەیە بەڵام مانگەکانی سێ و چوار یەکلاکەرەوەیە بۆ هەموو یانەکان.
خ . ک