ئەلیسۆن: دەمانەوێت لە هەموو یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنین

PM:11:18:28/12/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیسۆن دوپاتیکردەوە تیپی ئێستایان زۆر بەهێزە و دەیانەوێت لە هەموو یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنن.

ئەلیسۆن بێکەر گۆڵچی بەڕازیلی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رایگەیاند، داوا دەکات لە هەموو هاوتیپەکانی کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بدەن لە پێناو تۆمارکردنی مێژوو.

ئەلیسۆن وتیشی: تیپی ئێستایان دەبێت بەپێی بارودۆخی ئێستای پۆلێن بکرێت، لەبری ئەوەی بەراورد بکرێت بە تیپێک کە سێ جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یەکێکیانی بەدەستهێناوە.

دەشڵێت: جگە لە چامپیۆنز لیگ پریمەر لیگیشمان بردەوە، هەروەها پێموانییە تیپی ئێستامان لە هەمان تیپ بچێت، بەو پێیەی ستایلێکی کەمێک جیاوازترمان هەیە لە رابردوو.

جەختیشیکردەوە، ئێستا هێزێکی زیاتریان هەیە و ئەوان برسی نازناوەکانن و دەیانەوێت لە هەموو یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنن و ئەوە تەنیا شتێکە کە سەرنجیان لەسەریەتی.
بیلال کاکە