خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر بە بردنەوە لە کالیاری چووە پێشەنگ

PM:10:09:28/12/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە کالیاری هێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندی.

لە یارییەکی هەفتەی 18ـی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی کالیاری.

تایمی یەکەم، نێرازۆری باشتر دەرکەوت بەڵام بەرگری بەهێزی کالیاری رێگەی نەدا گۆڵ تۆمار بکەن، ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا، هێرشەکانی ئینتەر چڕبوونەوە و لە خولەکەکانی 53 و 71 و 78 سێ گۆڵیان لە رێگەی باستۆنی و لاوتارۆ مارتینێز و هاکانەوە تۆمارکرد کە سێیەمیان بە لێدانی سزابوو.

سەرەنجام ئینتەر بەو سێ گۆڵە کۆتایی بە یارییەکە هێناو گۆڵی خۆشیان بە خاوێنی هێشتەوە، بەم ئەنجامە و بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ نێرازۆری چووە پلەی یەکەمی ریزبەندی.
بیلال کاکە