AM:10:56:28/12/2024
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا بە زڤیزدا دۆڕا و باناسیناکۆس لە بایرنی بردەوە.
لە یارییەکانی
هەفتەی 18ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا
میوانداری سرڤینا زڤیزدای سڕبی کرد.
لە تایمی یەکەمدا
یاریزانانی زڤیزدا باشتر بینران و بە جیاوازی چوار خاڵ پێشکەوتن بەڵام لە
تایمەکانی دووەم و سێیەمدا یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتربوون و جیاوازیەکان لە سوودی
خۆیان کۆتایی پێهێنا.
دواتر لە تایمی
چوارەمدا، یانەی زڤیزدا بە ئاستێکی سەرسوڕهێنەوە دەرکەوت و خاوەن یاریگای شۆککرد، سەرەنجام
یارییەکەیان بە جیاوازی چوار خاڵ و بە ئەنجامی 78 بە 74 خاڵ لە بەرشەلۆنەی بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی باناسیناکۆسی یۆنانی بووەوە و بە
ئەنجامی 69 بە 80 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، باسکۆنیا بردنەوەی بەسەر پاریس
بەدەستهێنا و فەنارباخچە بە بەلگراد دۆڕا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، باناسیناکۆس و بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەکانی سێیەم و چوارەمی
ریزبەندیدا دەبینرێن، بەرشەلۆنە 27 خاڵی هەیە و دابەزی بۆ پلەی 10یەم.
خ . ک