کارڤاخاڵ وێستگەی داهاتووی ئاشکراکرد

PM:06:34:26/12/2024

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارڤاخاڵ رایگەیاند پاش رۆشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید بیرلەوەدەکاتەوە بچێتە خولی قەتەری بۆ یاریکردن.

دانی کارڤاخال، یاریزانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دوای جێهێشتنی مێرێنگی، ئەگەری رۆیشتنی بۆ خولی قەتەری باس لێوەکرد.

کارڤاخال گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا مانگی حوزەیرانی 2026 هەیە بەردەوام دەبێت.

کارڤاخال لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئاس ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان خۆی و خۆسێلۆی هاورێی پێشووی کە ئێستا یاری بۆ یانەی غەرافە دەکات روویداوە، سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی قەتەر لە داهاتوودا.

ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید وتی خۆسێلۆ ستایشی ئەو ئەزموونەی کردووە لە خولی قەتەری و زۆر بەباشی باسی ئەو وڵاتەی کردووە.

لە لێدوانەکانیدا کارڤاخال ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لەوێ زۆر دڵخۆشە ئەوە ئەزموونێکی تەواو جیاوازە، ​​ژیانی لەوێش زۆرخۆشە، پێموایە ئەو شایەنی ئەم هەنگاوە بوو، کە پاداشتێکی گرنگە بۆی.

دانی وتیشی خۆسێلۆ پێی وتوم لێرە چاوەڕێی تۆم، بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەشداری لە خولی قەتەری بکەین.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بەرگریکارە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە پاش جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید یاری بۆ هیچ یانەیەکی ئەوروپا ئەنجام نەداتەوە بۆئەوەی لە هیچ بارودۆخێکدا بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاری نەکات، ئەم لێدوانەشی ئەگەری رۆشتنی بۆ خولی قەتەری زیاترکردووە.