AM:09:27:21/12/2024
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
بەرشەلۆنە بە جیاوازی پێنج خاڵ بە بۆلۆنیا دۆڕا و بایرن میونشن بردیەوە.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی
یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی.
لە لە سێ تایمی
یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە ئاستیان لەیەکەوە نزیکبوو بە یەکسانی و بە
ئەنجامی 65 خاڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی چوارەم و
کۆتاییدا، یاریزانانی بۆلۆنیا باشتر بینران و بە ئەنجامی 21 بە 16 خاڵ لە سوودی
خۆیان کۆتاییان پێهێنا، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی 86 بە 81 خاڵ لە
بەرشەلۆنە بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی ئارمەنی میلانۆی ئیتاڵی بووەوە و
بە جیاوازی تەنها یەک خاڵ و بە ئەنجامی 79 بە 78 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
یانەی زالگرێس
کاوناسی لیتوانی شکستیهێنا بەرامبەر لیۆنی فەرەنسی، ئەلبا بەرلین و ئەنادۆلۆ بردنەوەیان
بەسەر ئۆلۆمپیاکۆس و کۆسارکاس بەدەستهێنا.
یانەکانی
ئۆلۆمپیاکۆس و بایرن میونشن 28 خاڵیان هەیە و لە پلەکانی دووەم و سێیەمی
ریزبەندیدان، بەرشەلۆنە 26 خاڵی هەیە و پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە.
خ . ک