PM:02:44:20/12/2024
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر مۆناکۆ بەدەستهێنا و باسکۆنیا تووشی شکستهات.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر یانەی مۆناکۆی فەرەنسی
یاریکرد.
لە سێ تایمی
سەرەتای یارییەکەدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران و بە جیاوازی 30 خاڵ
کۆتاییان پێهێنا.
لە تایمی چوارەمدا
هەرچەندە یاریزانانی مۆناکۆ باشتر بوون و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە سوودی خۆیان
کۆتاییان پێهێنا بەڵام ریاڵ مەدرید یارییەکەی بە ئەنجامی 94 بە 72 خاڵ بردەوە.
لە یارییەکی
تریشدا، یانەی باسکۆنیای ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی باناسیناکۆسی
یۆنانی بووەوە و بە ئەنجامی 69 بە 104 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.
بەو ئەنجامانە،
مۆناکۆ بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدا مایەوە بە جیاوازی یەک
خاڵ لەگەڵ باناسیناکۆسی دووەم، ریاڵ مەدرید چووە پلەی نۆیەم و باسکۆنیا لە پلەی
12دایە.
خ . ک