PM:01:01:20/12/2024
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نێتفلێکس بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی
وەرزشی رافایل نادال راگەیاند.
پلاتفۆرمی ستریمینگی ئەمریکی نێتفلێکس، فیلمێکی دیکۆمێنتاری
لەسەر ڕافایل نادالی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تێنس و براوەی 22 گراند
سلا درووست دەکات.
لە بڵاوکراوەکەی تۆرەکەدا هاتووە، ئەو مێژووی یاری تێنسی
نووسیەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە چیرۆکەکەی بگێڕێتەوە.
چیرۆکی فیلمە دیکۆمێنتارییەکە باس لە سەرەتای یاریکردنی
یاریزانەکە و خاڵە سۆزدارییەکانی دەکات، وە ساتی وازهێنانی ئەفسانەکە لە یاریکردن
و ماڵئاوایکردنی لە یاریگای تێنس پیشاندەدات.
جێی باسە، دوایین پاڵەوانێتی پیشەگەرانەی نادال یاری کۆتایی
جامی دەیڤسی 2024 بوو، بەگشتی ئەو یاریزانە ئیسپانییە بە بەدەستهێنانی 92 نازناوی
تاکەکەسی 11 نازناوی دووانە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی هێنا.