PM:03:02:14/12/2024
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
بەرشەلۆنە بە جیاوازی 13 خاڵ بە میلانۆ دۆڕا و لیۆن لە پاریسی بردەوە.
لە درێژەی
یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا
میوانداری یانەی ئارمەنی میلانۆی ئیتاڵی کرد.
لە دوو تایمی
یەکەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و بە جیاوازی 10 خاڵ
پێشکەوتن.
دواتر لە دوو
تایمەیەکی تردا، یاریزانانی میلانۆ ریمۆنتادایان کرد و دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی
بەرز توانیان یارییەکە بە جیاوازی 13 خاڵ و بە ئەنجامی 94 بە 81 خاڵ لە سوودی
خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی لیۆنی فەرەنسی رووبەڕووی پاریسی هاونیشتمانی بووەوە و بە ئەنجامی 98
بە 93 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئۆڵۆمپیاکۆس و باناسیناکۆس بە زڤیزدا و
ئەنادۆلۆ دۆڕان.
پاریس سەرەڕای ئەو
شکستە بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە، ئۆلۆمپیاکۆس و میلانۆ
چوونە پلەکانی پێنجەم و شەشەم، بەرشەلۆنەش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 11دا دەبینرێت.
خ . ک