AM:10:34:11/12/2024
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە ئاستیان باشتر و بێت و دڵخۆشی بە
گەڕانەوەی ئەلیسۆنیش دەربڕی.
پاش بردنەوەیان لە جیرۆنا لە چامپیۆنز لیگ ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول
رایگەیاند، گرنگە کە توانیان سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنن چونکە ئامانجیان ئەوەیە
بە پلەی یەکەمی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستبهێنن.
وتیشی: من دڵخۆش بووم بە ئەنجامەکە بەڵام ئاستمان ئاستی پێشووی ئێمە نەبوو،
دەبوو باشتر یاریمان بکردایە، بێگومان دەبێت ستایشی یاریکردنی جیرۆنا بکەین چونکە
زۆر باش بوون، ئێمەش ئەگەر بمانەوێت لە هەر پێشبڕکێیەکدا شتێک بەدەست بهێنین، دەبێت
ئاستمان بەرزببێتەوە.
باسی لەوەشکرد، حەزی کردووە گۆڵ تۆمارکردنی داروین نونێز ببینێت لەبەر
ئەوەش درەنگ گۆرانکاری پێکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، کەسیان شکیان لە توانای
ئەلیسۆن نییە چونکە باشترین گۆڵچی جیهانە و بە سەیڤەکانی ریدزی لە ئەنجامێکی
نەرێنی پاراستووە.