PM:04:18:09/12/2024
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چامپیۆنز لیگ
بەهێزترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ئەوروپا لە قۆناغە هەستیارەکاندایە و چارەنووسی
چەند یانەیەکی گەورە کەوتووەتە مەترسییەوە.
سێشەممە لە کاتژمێر
11ی شەودا، لە بەهێزترین یاریدا یانەی ریاڵ مەدرید کە بارودۆخی لەم وەرزەی
خولەکەدا باش نییە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ئەتڵانتا.
یانەی شاهانە لەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا تا ئێستا پێنج یاری ئەنجامداوە و تەنها دوو بردنەوەی هەیە
لەگەڵ سێ شکست، بە شەش خاڵ لە پلەی 24ی ریزبەندیدایە و نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ
گۆڵی لێکراوە.
ریاڵ مەدرید هەموو
ئامانجێکی لەم یارییەدا بەدەستهێنانی بردنەوەیە چونکە هەر ئەنجامێکی تری هەبێت
ئەوا دەچێتە پلەکانی دواتر و مەترسی لەسەر دروستدەبێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16.
ریاڵ مەدرید و
ئەتڵانتا لە مێژووی سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تا ئێستا سێ جار رووبەڕووی
یەکبونەتەوە، یانە ئیسپانیەکە لە سەرجەم یارییەکاندا براوە بووە و شەش گۆڵی
تۆمارکردووە، یانە ئیتاڵیەکەش هیچ بردنەوەیەکی نەبووە و تەنها یەک گۆڵی کردووە.
لە هەمان کاتدا،
یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی کە لە پلەی شەشەمدایە لە یاریگای خۆیدا میوانداری
ئینتەر میلانی دووەمی ریزبەندی دەکات، هەردوو یانەکەش دەیانەوێت بە بردنەوەی ئەو
یارییە نزیکتربنەوە لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
ئینتەر میلان لەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا خاوەنی چوار بردنەوە و یەکسانبونێکە لە پێنج یاریدا و بە
کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و تاکە یانەی
خولەکەیە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لێ تۆمارنەکرابێت.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی پاریس سان جێرمان کە لە پلەی 25ی ریزبەندیدایە رووبەڕووی یانەی
سالزبۆرگ دەبێتەوە، بایرن میونشنی ئەڵمانیش بەرامبەر شاختار یاریدەکات.
پێشتریش لە کاتژمێر
هەشت و 45 خولەکدا، یانەی لیڤەرپوڵی پێشەنگ لەپێناو هەنگاوێکیتر نزیکبوونەوە لە
گەیشتن بە قۆناغی 16، لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی جیرۆنای ئیسپانی و
دەیەوێت شەشەم بردنەوەی بەدوای یەک لە پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.
خ . ک