بایرن پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى کرد

PM:06:29:17/10/2021

624 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئەڵمانیا، بایرن میونشن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەرکوزنى بردەوە و پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى کرد.

لە هەفتەى هەشتەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگاى باى ئەرینا، میواندارى بایرن میونشنى کرد.

بایرن میونشنى میوان بە پێنج گۆڵ بەرمبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 4 و 30 و 34 و 35 و 37دا لەلایەن ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى و تۆماس مۆلەر و سێرج گنابریەوە تۆمارکرد، کە لیڤا و گنابرى یەکى دوو گۆڵیان تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى لیڤەرکوزنیش پاتریک سچیک لە خولەکى 55دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامە، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەى 19 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و بەجیاوازى خاڵێک لە پێش دۆرتمۆندى پلەى دووەمەوەیە، لیڤەرکوزنیش بە 16 خاڵەوە بۆ پلەى سێیەم دابەزى.

گ . ف