تۆپی دەستی چامپیۆنز لیگ.. بەرشەلۆنە لە دینامۆ زەگرەبی بردەوە

PM:01:48:06/12/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپی دەستی چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە بە بردنەوە لە زەگرەب پارێزگاری لە پێشەنگ کرد.

لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست، لە کۆمەڵەی دووەمدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میوانداری یانەی دینامۆ زەگرەبی کرواتی کرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە هێرشەکانیان چڕکردەوە و دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز یارییەکەیان بە ئەنجامی 38 بە 30 گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییپێهێنا.

لە هەمان کۆمەڵە، یانەی ئالبۆرگی دانیمارکی رووبەڕووی سیگێدی هەنگاری بووەوە و بە جیاوازی دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە، ئالۆبۆرگ بە 19 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

لە کۆمەڵەی یەکەمیشدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی رووبەرووی دینامۆ بوخارستی رۆمانی بووەوە و بە ئەنجامی 40 بە 33 گۆڵ یارییەکەی لێبردەوە.

خ . ک